Saturday, July 5, 2014
له‌شةوى كواستنةوة دا كجه كه چاوى خۆی له‌ده‌ست دا
له‌شةوى كواستنةوة دا كجه كه چاوى خۆی له‌ده‌ست دا
له‌شه‌وێكی جوانترین و خۆشترین شه‌وی هه‌موو كیژێكدا، كه‌شه‌وی كواستة نةوة ، شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو رووی دا!! دایكی كیژه سه‌ركه‌وته سه‌رێ تا یارمه‌تی كیژه‌كه‌ی بدات كراسی بوكينى له‌به‌ر بكات، وكاتی بردنى نزیك بووه‌ته‌وه، كیژه له‌ته‌نیشت زاواوه وه‌ستاوه وناكاو چپاندی به‌گوێی دایكی‌دا: دایكه هیچ شتێك نابینم!! خه‌ڵكه‌كه چی‌یان لێهات؟ بۆكوێ چوون؟ بیناییم نه‌ماوه!! دایكه‌كه‌ش كه جه‌رگی ببوه كه‌باب دڵخۆشی كچه‌كه‌ی ده‌دایه‌وه‌و ده‌یگوت: كچم هیچ نییه‌ان شا‌ء الله شتێكی كتوپڕه‌و ده‌ڕوات.. هه‌ندێ ئایه‌تی قورئانی بخوێنه‌ان شا‌ء الله چاك ده‌بیت!! به‌ڵام بێ سوود بوو!!
كيشه كه ده‌گریا و ده‌یگوت: هیچ كه‌س له‌ده‌وروبه‌رمدا نابینم.. جگه له‌ره‌شی قه‌ترانی رووناكییه‌ك نابینم!! دایكه‌ش ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت وله‌ته‌ك زاوادا به‌ره‌و ژووری زاوا رۆیشتن، زۆر هه‌وڵیان دا تا بووكێ هێور بكه‌نه‌وه.. هه‌رچی ئه‌و خه‌ڵكه‌بوو له هۆوڵه‌كه‌دا هه‌موو به‌جارێ حه‌په‌سابوون، نه‌یان ده‌زانی چی رووی داوه، و چی قه‌وماوه!!
چپه چپ دروست بوو ئه‌م ده‌یگوت چییه‌و ئه‌و ده‌یگوت ده‌بێ چی رووی دابێ؟ تا دایكه‌كه دابه‌زییه خوار وئاماده‌بووانی له‌مه‌سه‌له‌كه ئاگادار كرده‌وه‌و گوتی: به‌ڕێزان! كچه‌كه‌م بینایی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و تكاتان لێ ده‌كه‌م هه‌ركه‌س له‌جێی خۆیه‌وه هه‌ستێ ده‌ست نوێژێك بگرێت، له‌وانه‌یه چاوێكی حه‌سوود بووبێته هۆی ئه‌وكاره‌ساته.. ئاماده‌بوانیش كه‌هه‌مووی به‌زه‌ییان به‌وخانمه‌دا ده‌هاته‌وه به‌گوێیان كرد و رۆیشتن ده‌ستنوێژیان شۆرد تابه‌وكاره‌یان یارمه‌تییه‌كی بووكێ بده‌ن.. به‌ڵام چاوی بووكێ بینایی تێ نه‌هاته‌وه..
له‌م لاشه‌وه زاوا سوور بوو له‌سه‌ر ته‌واوكردنی رێ و ره‌سمی كواستنةوة كةى ..و بڕیاری دابوو له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌یشیدا هه‌ر تاكه هاوسه‌ری بێت!!لة بة رئةوةى زؤرى خؤش ئةويست !!!!!!
ئا هةنكة كة ته‌واو بوو ئافره‌ت به‌و كۆڵه خه‌مه‌وه رۆیشته ناو هێلانه‌ی زێڕینی خۆی، و بووك و زاوا به‌و تاقیكارییه گه‌وره‌یه‌وه به‌رده‌وامبون له‌ژیانی هاوسه‌ریاندا، رازیش بوون به قه‌زای خوایی كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه گه‌وره‌یه‌ی داوه به‌سه‌ریاندا، له‌هه‌مان كاتدا مه‌ئیوسیش نه‌بوون له چاره‌سه‌ر بۆیه هه‌موو رێیه‌كی شه‌رعیان ده‌گرته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه..
پزیشك و دة رمان مةلاو شيخ نه‌ما ئه‌مانه سه‌ری لێ نه‌ده‌ن، به‌وهیوایه‌ی بینایی له‌ده‌ست چووی به‌ده‌ست بێته‌وه، و له‌كۆنیشه‌وه گوتوویانه كوێر هه‌تا ده‌مرێ به‌ته‌مای چاوه!!
له‌سه‌ردانیانا بۆلای پیرێكی ناوداری ناوچه‌كه پێی گوتن: ئه‌م حاڵه‌ته‌ی رووی كردۆته ئافره‌ته‌كه هۆیه‌كه‌ی چاوه.. به‌لام چاوه‌كه زۆر به‌هێزبووه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و لا ناچێت، مه‌گه‌ر به‌مردنی ئه‌و كه‌سه‌ی چاوه‌كه‌ی لێداوه،
چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر شووكردنی ئافره‌ته‌كه‌دا تێپه‌ڕی و چه‌ند منداڵێكیشی بوو، به‌یانییه‌كیان كه‌له‌خه‌و هه‌ستا دیتی چوارده‌وری خۆی ده‌بینێ، و بینایی بۆ هاتۆته‌وه، بۆیه به‌ره‌و ته‌له‌فونه‌كه رای كرد تا هه‌واڵ به نزیكترین كه‌سی بدات كه دایكیه‌تی و ئه‌و مژده خۆشه‌ی بداتێ.. به‌ڵام دایكی ته‌له‌فونی هه‌ڵ نه‌گرت و براكه‌ی به‌ده‌نگێكی گڕی خه‌ماوییه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه، و ئه‌میش گوتی: دایكمم بده‌رێ له‌كوێیه با هه‌واڵی بده‌مێ بیناییم بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، چاوم كراوه‌ته‌وه.. دنیا ده‌بینم!! براكه‌یشی به خه‌م و پژاره‌و گه‌رووی پڕ له گریانه‌وه گوتی: وه‌ڵڵا ئه‌م به‌یانییه دایكم مردووه!!
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment